٢٠ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٠٥
ئەمساڵ لە دەوری کەعبە نوێژی جەژنی ڕەمەزان بەڕێوە ناچێت

موفتی باڵای عەرەبستانی سعوودی بە دەرکردنی فتوایەک وتی کە لە ئەگەری درێژەی قەیرانی کۆرۆنا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نوێژەکانی تەراوێح و جەژنی ڕەمەزان بە جەماعەت بەڕێوە ناچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەبدولعەزیز ئالی شێخ، موفتی باڵای عەرەبستان بە دەرکردنی فتوایەک ڕایگەیاند: لە ئەگەری درێژەی قەیرانی کۆرۆنا و قەدەغەی بەڕێوەچوونی نوێژەکان لە مزگەوتەکان بە هۆی هەنگاوی هوشیارانەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نوێژەکانی تەراوێح و جەژنی ڕەمەزان بە جەماعەت بەڕێوە ناچن و موسڵمانان ئەو ڕێوڕەسمانە لە ماڵی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

شایانی باسە، بە هۆی تەشەنەی کۆرۆنا، پادشای عەرەبستان بەڕێوەچوونی نوێژی جەماعەتی لە مزگەوتەکاندا قەدەغە کرد.

بە گوێرەی دوا ئامارەکان، تا ئێستا ٦٣٨٠ کەس لە عەرەبستان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون و لەو ڕێژەیە ٨٣ کەسیان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە.

...........
340